Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:25

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆڵبه‌رێكی كورد به‌ گولـله‌ی هێزه‌كانی ئێران بریندار كرا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم لەسەر سنووری حاجی ئۆمەران - خانێ، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کۆڵبەرێکی کوردی کوردستانی ئێران بە سەختی بریندار کرا، دواتریش برینداره‌كه‌ گەیەنرایە نەخۆشخانەی چۆمان.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی چۆمان بە (کوردستان تیڤی) راگەیاند: کاتژمێر 6:30ی ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م تیمی ئەمبوڵانسمان دەرچوو بۆ گوندی زینوەی شێخ لە سنووری شارەدێی حاجی ئۆمەران.

ڕاشیگه‌یاند: تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌مان له‌نێو‌ گونده‌كه‌ فریاگوزاری سەرەتاییان بۆ کۆڵبەرێک کرد کە ئاسەواری گولـلەی بە جەستەیەوە بوو.

سه‌باره‌ت به‌ ناسنامه‌ی كۆڵبه‌ره‌كه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان گوتی: کۆڵبەرەکە ناوی (ئارام ئەسکەندەر عەزیزی)یه‌ و تەمەن 43 ساڵە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: دوای گەیاندنی كۆڵبه‌ره‌ برینداره‌كه‌ بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان، دەرکەوت گولـلەی بەر پشتی کەوتووه‌ و لە سینگی دەرچووه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ دوای گرتنەبەری چارەسەری پێویستی ته‌ندروستی، بەهۆی سەختی برینەکەیه‌وه‌ كۆڵبه‌ره‌ برینداره‌كه‌ رەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کرا.

چۆمان / کەریم سمکۆ

وێنه‌.. ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ كورده‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ گولـله‌ی هێزه‌كانی ئێران بریندار كرا:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.