Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 11:45

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ سوپاسی وه‌زیری ناوخۆ و ئاسایشی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كات

کوردستان TV
100%

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری ناوخۆ و ئاسایشی هه‌ولێر و سلێمانی كرد به‌هۆی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئامێره‌كانی بلوتووزیان ده‌فرۆشت و بانگه‌شه‌ی فرۆشتنی پرسیاره‌كانی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌ییان ده‌كرد.

ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ڕایگه‌یاند "سوپاسی بەڕێزان (جەنابی وەزیری ناوخۆ) و (ئاسایشی هەولێر) و ( ئاسایشی سلێمانی) دەکەین، پاڵپشتیان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری لە تاقیکردنەوەکانی قوتابییانی پۆلە کۆتاییەکان (9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی) و دەستگیرکردنی یاساشكێنەران جێگەی دەستخۆشی و پێزانینمانە".

ڕاشیگه‌یاند "وەک لە بڵاوکراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر هاتووە كه‌ ئەوەی ئاماژەی پێدراوە هی سێ رۆژی رابردوو بووە، بەڵام لە پێشتریش چەندین باندی فریودەر و یاساشکێنی دیکەشیان دەستگیر کردوو".

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "ئەم پرۆسەیە لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەردەوامە و هەماهەنگیمان لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش هەیە و هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم پرۆسەی بەدواداچوون و رووبەڕووکردنەوەی یاساشکێنەران بە دادگە بەردەوامی دەبێت لە پێش و لە کاتی تاقیکردنەوەکان و لە پاش تاقیکردنەوەکانیش".

ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ داواشی لە قوتابییان كرد لەگەڵ ئەو باندانە فریو نەخۆن و ئەوە بە شیاوی خۆیان بزانن کە بە توانای خۆیان بە دەستی دەهێنن. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ڕێنماییەکانی گزیکردن (غش) لە تاقیکردنەوەی پۆلە کۆتاکان ڕوونن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.