ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیه‌كی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی کرد و داوای لێیان كرد په‌له بكه‌ن له ته‌واوكردنی كاره‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كرد پەلە بکه‌ن لە تەواوکردنی گفتوگۆی سەرجەم ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ هه‌رسێ ساڵی 2023، 2024 و 2025 و ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌مزووانه پڕۆژه‌یاساكه له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان بخرێته دەنگدانه‌وه.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هه‌روه‌ها هەوڵی بەردەوامی ئه‌ندامانی لیژنەکەی بەرز نرخاند لەپێناو پەسەندکردنی ئه‌م پڕۆژه‌یاسا گرینگه که سەرجەم ڕۆڵەکانی گەلی عێراق چاوەڕوانی دەکەن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه عه‌توان ئه‌لعه‌توانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م گوتبووی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی توێژێكی زۆری هاووڵاتییان په‌یوه‌سته به ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌وه، بۆیه وه‌ك لیژنه‌ی دارایی هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان خستۆته‌گه‌ڕ تا پڕۆژه‌یاساكه به باشترین شێوه و له كه‌مترین ماوه‌دا ته‌واو بكه‌ین.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌یانه‌وه ده‌نگدان له‌سه‌ر زۆرینه‌ی مادده‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه ته‌واو بووه و به‌م نزیكانه‌ش ته‌واوی پڕۆژه‌كه به په‌سندكراوی ڕاده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی كورتی داهاتوودا لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان پڕۆژه‌یاسای گشتی بودجه ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكات و هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووش پڕۆژه‌یاساكه له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان بخرێته ده‌نگدان به مه‌به‌ستی په‌سندكردنی.
پڕۆژه‌یاساكه كه بۆ سێ ساڵی یه‌ك له‌دوای یه‌كه (2023، 2024، 2025)، تا ئێستا به گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌یاسای بودجه له مێژووی عێراق داده‌نرێت و گوژمه‌كه‌ی بریتییه له 199 تریلیۆن دینار.
له پڕۆژه‌یاساكه‌دا پشكی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه كه بریتییه له 12.67%ی كۆی گشتی بودجه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.