Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 10:55

له‌ ڕووداوی سوتانی به‌نزینخانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و چه‌ند كارمه‌ندێكی به‌رگریی شارستانی بریندار بوون

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه‌‌ له‌ ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له‌ به‌نزینخانه‌یه‌ك له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر، چه‌ند كارمه‌ندێكی به‌رگریی شارستانی بریندار بوون.

ته‌ندروستی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و سه‌نته‌ری فریاگوزاری 122ی پزیشكی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر له‌ ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی به‌نزینخانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕێگه‌ی مه‌خموور ئاگاداركرانه‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ تیمی كرده‌ پزیشكییه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌.

بڵاویشی كرده‌وه‌: له‌ رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ چه‌ند كارمه‌ندێكی تیمی به‌رگریی شارستانی بریندار ببوون، به‌ڵام برینه‌كانیان سووك بوون و تیمه‌ پزیشكییه‌كان چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كردن.

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له‌سه‌ر ڕێگه‌ی هه‌ولێر – مه‌خموور به‌نزینخانه‌یه‌ك گڕی گرت و دوای نزیكه‌ی سێ كاتژمێر، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر توانیان ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆل بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.