به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه باران له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بارێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌م بارانبارینه‌ش، به‌ڵام كه‌شوهه‌وا له رۆژانی ڕابردوو گه‌رمتر ده‌بێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت، تاوەباران و بروسکە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت.
سه‌باره‌ت به كاتی ده‌ستپێكردنی بارانبارین، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری شه‌پۆڵه‌كه زیاد دەبێ بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک لە زۆربەى ناوچەکانی هەرێم .
بۆ پله‌كانی گه‌رماش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پله‌كانی گه‌رما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆماره‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه خێرایی با مامناوه‌ند ده‌بێت و هه‌ندێ كاتیش به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی باكوری خۆرئاوای هه‌رێمی كوردستان چالاكتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئاراسته‌كه‌شی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ره‌و باشووری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی گوتیشی كه به‌هۆی دروستبوونی تۆز و خۆڵبارین له هه‌ندێ ناوچه مه‌ودای بینین له‌نێوان 6 – 4 كم كه‌م ده‌بێته‌وه.
بۆ سبه‌ی شه‌ممه‌ش، كه‌شناسی گوتی: لە زۆربەى کاتەکاندا ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، دابارین بەشێوەى تاوەباران و بروسکە لە زۆربەی ناوچەکانى هەرێم دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش کاریگەییەکەى زیاتر دەبێت.
هه‌روه‌ها پلەکانی گەرماش دابەزینی بەرچاو بەخۆیانه‌وه دەبینن، هه‌روه‌ك پێشبینی ده‌كرێ (5-6) پلە دابەزێت.
كه‌شناسی ئاماژه‌شی دا كه خێرایی با مامناوه‌ند ده‌بێت و له هه‌ندێ كات چاڵاكتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌ودای بینینیش له‌و شوێنانه‌ی باران ده‌بارێت له‌نێوان 6-4 كم ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شار و ناوچه‌كانی هه‌رێمی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 26 پلەى سیلیزى
دهۆک: 27 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 33 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 27پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 29 پلەى سیلیزى
سۆران: 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 35 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.