Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:51

محه‌مه‌د شیاع سوودانی به‌ره‌و سعوودییه‌ به‌ڕێ كه‌وت

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌ردانی فه‌رمی له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه‌ به‌ره‌و وڵاتی سعوودیه‌ به‌ڕێ كه‌وت.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران بڵاوی كرده‌وه‌: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌غدای پایته‌ختی به‌جێهێشت و به‌ره‌و وڵاتی سعوودییه‌ به‌ڕێ كه‌وت.

سه‌باره‌ت به‌ ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شداری له‌ 32مین كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ شاری جه‌دده‌ی وڵاتی سعوودییه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لووتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا تاوتوێی چه‌ندان بابه‌تی گرینگی ناوچه‌كه‌ بكرێت، له‌وانه‌ دۆخی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی، هه‌روه‌ها پێشهاته‌كانی دۆسییه‌ی فه‌ڵه‌ستین و به‌رده‌ومی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی سوودان و لیبیا، پاڵپشتیكردنی زیاتری حكوومه‌ت و گه‌لی لبنان و پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا‌ بۆ نێو كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكه‌كه‌ و هه‌روه‌ها ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریش قسه‌ی زیاتری له‌سه‌ر ده‌كرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.