سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به دابه‌زین ده‌ستی پێ كرد و ڕێژه‌ی زیاتر له 1% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌ویش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و بوژارانهوهی زیاتری دۆخی ئابووری ئه‌مه‌ریكا.
هه‌ر به‌رمیلێك نرخی نه‌وتی برێنت به ڕێژه‌ی 1.4% نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا و 1.10 دۆلار دابه‌ی، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك به 75.86 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش دابه‌زی و هه‌ر به‌رمیلێك رێژه‌ی 1.3%ی كه‌می كرد واته 97 سه‌نت دابه‌زی، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێكی ئه‌م جۆره نه‌وته به 71.86 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.