Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:47

نرخی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆی دۆلار له‌ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی دۆلار له‌ نووسینگه‌كه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له‌ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێڕاق تاڕاده‌یه‌ك ئارامی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ به‌راورد به‌ رۆژانی ڕابردوو.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی له‌ نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له‌ شاری هه‌ولێر بۆ فرۆشتن به‌رامبه‌ر بووه‌ به‌ 146 هه‌زار و 250 دینار، بۆ كڕینیش 144 هه‌زار و 250 دینار بووه‌.

له‌ شاری به‌غدای ناوه‌ڕاستی عێراق هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ فرۆشتن به‌رامبه‌ره‌ به‌ 145 هه‌زار و 750 دینار، نرخی كڕینیش 143 هه‌زار و 750 دیناره‌.

له‌ باشووری عێراقیش له‌ شاری به‌سڕه‌ 100 دۆلار به‌ 145 هه‌زار ده‌فرۆشرێ، كڕینیش به‌ 143 هه‌زار دیناره‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ پێنجشه‌م له‌ كاتی داخستنی بۆڕسه‌ له‌ شاری هه‌ولێر نرخی دۆلار بۆ كڕین 145 هه‌زار و 300 دیناره‌ بوو، بۆ كڕینیش 143 هه‌زار و 300 دینار بوو.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.