حكوومه‌تی ژاپۆن ئاشكرای كرد، سه‌رۆكی ئۆكڕاینا خۆی له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی پیشه‌سازی (G7) له وڵاته‌كه‌یان به‌شدار ده‌بێت، ئه‌مه له كاتێكدایه كه بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆكی ئۆكڕاینا بچێته سعوودییه بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختی كرده‌وه: فۆلۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكڕاینا به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و خۆی نه‌ك به‌شێوه‌ی ئۆنلاین و ڤیدیۆ، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی پیشه‌سازی (G7) ده‌كات كه بڕیاره دووسبه‌ی له شاری هیرۆشیما به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌لێكسی دانیلۆف سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و به‌رگریی نیشتمانی ئۆكڕاینا چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ئاشكرای كردبوو كه زیلینسكی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ردانی وڵاتی سعوودییه ده‌كات به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له 32مین كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه بڕیاره ئه‌مڕۆ كاروچالاكییه‌كانی له شاری جه‌دده‌ی ئه‌و وڵاته ده‌ست پێ بكات.
وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرێ سه‌رۆكی ئۆكراینا دوای به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لووتكه‌ی ئه‌مڕۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی، ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و ژاپۆن به‌ڕێ بكه‌وێ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی پیشه‌سازی (G7).
بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی وڵاتانی (G7) سه‌رۆكی هه‌ریه‌ك له ولاتانی زلهێز (ژاپۆن، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، كه‌نه‌دا) به‌شدار بن، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وروپا و سه‌رۆكی ئۆكڕاینا و چه‌ند سه‌ركرده و به‌رپرسێكی باڵای وڵاتانی تریش مێوان ده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.