Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:19

كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مان ده‌ستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی و ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی له‌ باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستی پێ كرد.

په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستی پێ كرد.

وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌ كۆبوونه‌وكه‌دا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی و ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی، تاوتوێی پرسی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكات.

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی سێشه‌می ڕابردوو هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له‌ شاری سلێمانی كۆ ببوونه‌وه‌‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوای ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی هات كه‌ رۆژی پێنجشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی یادگه‌ی نیشتمانی بارزانی له‌ بارزان داوای له‌ سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردبوو كۆببنه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی كۆتاهێنان به‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوویی هه‌رێمی كوردستان.

سه‌رۆك بارزانی به‌تایبه‌تی داوای له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كردبوو، له‌ نزیكترین ماوه‌دا ڕێك بكه‌ون بۆ ده‌ستكردن به‌ ئاماده‌كارییه‌كان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.