وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا هۆشداری دا له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی ململانێ و كێشمه‌كێشمه‌كان به‌تایبه‌تیش به‌رامبه‌ر ڕووسیا و چین، له ساڵی 2023 جه‌نگی جیهانی ڕوو ده‌دات.
بن واڵاس وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (فاینانشیال تایمز)ی ئینگلیزی گوتی: له كۆتایی ئه‌م ده‌یه‌ی ئێستادا گۆی زه‌وی ده‌بێته مه‌ترسیدارترین شوێن و نائارامی باڵ به‌سه‌ر هه‌موولایه‌كدا ده‌كێشێ، ئه‌و كاته بۆ هه‌موو وڵاتان به‌رگریكردن گرینگ‌ترین شت ده‌بێت.
گوتیشی: مه‌ترسی فراوانبوونی شه‌ڕی ڕووسیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا و هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی وڵاتی چین و هه‌روه‌ها زیادبوونی كاره توندڕه‌وییه‌كان له ئه‌فریقیا و كێشه‌كانی تری جیهان، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن كه ماوه‌یه‌كی كه‌م بۆ ئاشتی له جیهاندا ماوه و به‌مزووانه سه‌قامگری له‌سه‌ر گۆی زه‌وی كۆتایی دێت.
وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا نه‌شی شارده‌وه كه ده‌بێت وڵاته‌كه‌ی هه‌روه‌ها وڵاتانی هه‌موو جیهانیش له ئێستاوه خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردن و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی، ئه‌و جه‌نگه‌ی كه ده‌بێته ماڵوێرانی بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی.
بن واڵاس داواشی له حكوومه‌تی به‌ریتانیا كرد هه‌رچی زووه بودجه‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له 2.1% بۆ 2.5% به‌رز بكاته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا جیریمی هانت وه‌زیری گه‌نجینه‌ی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندبوو كه پلانیان داڕشتووه بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری تا ساڵی 2025 بۆ ڕێژه‌ی 2.25% زیاد ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.