Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:48

ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ سلێمانی ڕوویداوه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویداوه‌، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می گوڕه‌كه‌ی خه‌ڵكی هه‌ستیان پێ نه‌كردووه‌.

ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 9:29 خوله‌ك بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ پارێزگای سلێمانی ڕوویداوه‌.

بڵاویشی كرده‌وه‌: ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 4 كم دوور بووه‌ له‌ سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه كه‌م بووه‌ كه‌‌ 3.2 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌، به‌هۆیه‌وه‌ خه‌ڵك هه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ نه‌كردووه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.