Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:32

هاووڵاتییەکی تەمەن 111 ساڵ بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

لە قەزای کەلار ئۆتۆمبێل لە هاووڵاتیەکی تەمەن 111 ساڵی دا و بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەست دا.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 19ـی 05ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: لەنێو بازاڕی کەلار و نزیک قوتابخانەی لەیلاقاسم ئۆتۆمبێلێکی مینی پاس هاووڵاتییەکی شێلا بەناوی (عەلی سابیر ئیربارە) لەدایکبووی 1912 دانیشتووی کەلارفەرمانبەران.

ڕاشیگەیاند: دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا پێش گەیشتی بە سلێمانی گیانی لەدەست دا.

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە دا کە ئێستا پۆلیس پەڕاوی بۆ ڕووداوەکە کردۆتەوە و شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بەپێی مادەی 24ـی هاتووچۆ لەلای پۆلیس بەند کراوە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.