دوای دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد و سەرجەم لایەنەکان جەختیان لە یەکڕیزی و تەبایی لەنێوانیان کردەوە.
ئەمڕۆ هەینی 19ـی 05ـی 2023 شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە هەولێر سەردانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، حزبی شیوعی كوردستان، یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بزووتنهوهی دیموكراتی ئاشووری و بهرهی توركمانی کرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکان، بارودۆخی سیاسی ههرێمی كوردستان بەتایبەت و ناوچهكه بەگشتیی و پرسی ههڵبژاردن له ههرێمی كوردستان تاوتوێ کران.
هاوکات لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەی گشت هێز و لایەنە سیاسییەکان جهخت لهسهر یهكڕیزی و تهبایی هێز و لایهنه سیاسییهكان و پاراستنی مافی پێهاتهكان كرایهوه.
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو 16ـی 05ـ 2023 هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکەی نێوانیان لە کەشێکی ئەرێنی بەڕێوەچوو.
دوای کۆبوونەوەکەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە دا، وێرای بەرزنرخاندنی دەستپێشخەری سەرۆک بارزانی کە لە کاتی پێویستدا هات، هەردوولا هاوڕابوون کە پێکەوە لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش هەنگاوی کرداری بنرێت بۆ بەپیرەوەچوونی ئەو دەستپێشخەرییە و ناوماڵی کوردستانی ڕێکبخرێتەوە و لاپەرەیەکی نوێ لهکۆی پەیوەندییەکان بکرێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سهرۆک مەسعود بارزانی لە ڕۆژی 11ـی 05ـی 2023 لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی دەستپێشخەرییەکی خستەڕوو، داوای کۆبوونەوەی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد، ئێستاش دوای دەستپێشخەرییەکە، بەربەستە بەستەڵەکییەکانی لەبەردەم یەکڕیزیی نێوان لایەنەکان بەتەواوی تواندەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.