سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی سەرەخۆشیی لە پارێزگاری بانکی ناوه‌ندیی عێراق کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ـی 05ـی 2023 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ عه‌لى موحسن ئه‌لعه‌للاق پارێزگاری بانکی ناوه‌ندیی عێراق، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو عه‌بدولئیلاهـ موحسن ئه‌لعه‌للاق – ی برایان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆيان و خانه‌واده‌کەیان كرد.
نێچیرڤان بارزانی وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى خواست یه‌زدانی مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه پارێزگاری بانکی ناوه‌ندیی عێراق سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌کەیانی بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا، ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.