ئهمڕۆ 20ی ئایار، ئەمڕۆ شەست و یەک ساڵە سەرۆک بارزانی خۆی بۆ کوردستان و دۆزی ڕەوای گەلەکەی تەرخان کردووە.
له راگهیاندراوێكدا بارهگای بارزانی بڵاویكردهوه: شەست و یەک ساڵ پێشمەرگەبوون و تێکۆشان، شەست و یەک ساڵ کۆڵنەدان و خۆنەچەماندن،ئەمڕۆ شەست و یەک ساڵە سەرۆک بارزانی خۆی بۆ کوردستان و دۆزی ڕەوای گەلەکەی تەرخان کردووە.
بارهگای بارزانی ئاماژهی بهوهشكردووه"خەبات و پێشمەرگەبوونی سەرۆک چرا و ڕووناکی ئێستا و ئایندەمانە، شەست و یەک ساڵەی شانازی و پێشمەرگەبوونت پیرۆز ئەی سەرۆک".
61 ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، سەرۆک مەسعود بارزانی بووەتە پێشمەرگە.
سەرۆک بارزانی رايدهگهێنێت: گەورەترین باوەڕنامە بۆ من پێشمەرگایەتییە، پێشمەرگایەتی خۆم بە هیچ پلە و پۆستێک نادەم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.