یانەی ڕیال مەدرید دوای ئه‌وه‌ی له دواوه بوو به‌لام زۆر به‌هێز گه‌رایه‌وه‌و لە یاری کلاسیکۆدا بە ئەنجامی حه‌فتاو هه‌شت خال به‌رامبه‌ر به شه‌ست و شه‌ش خاڵ لە بارسێلۆنای بردەوە،به‌مه‌ش خۆی گه‌یانده یاری كۆتایی خولی باسکەی ئەوروپی
له دوو ماوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا یاریزانانی بارسێلۆنا ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد‌و به چل و نۆ خال به‌رامبه‌ر به چل و حه‌وت خال له پێش تیپه‌كه‌ی پایته‌خت بوون ، به‌لام له گێمی دووه‌م و له ماوه‌كانی سێیه‌م و چواره‌م ریاڵ مه‌درید گه‌رایه‌وه ناو ركابه‌ری یارییه‌كه‌و به پێش بارسێلۆنای ركابه‌ره ته‌قلیدیه‌كه‌ی كه‌وته‌وه ،یاریزان دزنان مو‌سا پیاوی یاریه‌كه بوو توانی زۆرترین خالی یاریه‌كه بۆ تیپی براوه تۆمار بكات و واڵتەر تاڤارێس هاوكاره‌كه‌شی لە یارییەکەدا بیست خالی دیكه‌ی تۆمار كرد، ئەمە جگە لە درەوشاوەیی هەریەک لە ماریۆ هیزۆنیا و سێرجیۆ ڕۆدریگێز و نایجل ویلیامزگۆس کە بە هەمان شێوە زیاتر لە دە خاڵیان تۆمارکرد.
له یاری دووه‌می قۆناغی پێش كۆتایی خولی باسكه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا تیپی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی دوای ئەوەی بە ئەنجامی حه‌فتاو شه‌ش خال به‌رامبه‌ر به شه‌ست و دوو خال لە مۆناکۆی فه‌ره‌نسی بردەوە، یاری کۆتایی خولی یۆرۆی فیبا ئەنجام دەدات
ئۆلۆمپیاكۆس له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وت و به پێش مۆناكۆی ركابه‌ری كه‌وت به‌لام لە ناوەڕاستی یارییەکەدا دوازده خال گه‌رایه‌وه ، پێش ئەوەی لە چارەکی سێیەمدا 27 خاڵی تر بەدەستبهێنێت، مۆناکۆش تەنها بە دوو خاڵ وەڵامی دایەوە به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ئۆلۆمپیاكۆس بەرەو بردنەوەی نازناوەکە سەرکەوت.
ساشا ڤیزنکۆڤ، باشترین یاریزانی یۆرۆلیگ بۆ ئۆڵۆمپیاکۆس 19 خاڵی تۆمار كرد و کۆستاس پاپانیکۆلاو 15 خاڵ و مستەفا ڤال 12 خاڵی دیکەی تۆمارکرد . به‌مه‌ش له یاری كۆتاییدا ریاڵ مه‌درید و ئۆلۆمپیاكۆس بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه رووبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.