Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:35

له‌ ساڵیادی راپه‌رینی پڕشكۆی 1987ی شاری ڕواندز پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی كرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ ساڵیادی راپه‌رینی پڕ شكۆی 1987 ی شاری ڕواندز ،له‌ ژێر چاودێری قائیمقامیه‌تی قه‌زای ڕواندز، به‌شی رۆشنبیری و هونه‌ری ڕواندز، پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی بۆ هونه‌رمه‌ند ( سه‌عید ئه‌سعه‌د عه‌لی ) و كاری ده‌ستی بۆ دوو خانمی شاری ڕواندز كرده‌وه‌.
هونه‌رمه‌ند "سه‌عید ئه‌سعه‌د " یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ كه‌ ده‌توانین ناوی لێبینین هونه‌رمه‌ندی گشتگیر چونكه‌ ده‌ستێكی باڵای هه‌یه‌ له‌ بواره‌كانی (موزیك،شانۆ ،فۆتۆگراف،ده‌رهێنان ،راگه‌یاندن،نووسین.. ) ساڵانێكه‌ خزمه‌تێكی به‌رچاوی هونه‌رو شاره‌كه‌ی خۆی كردوه‌، تائێستا چه‌ندین پیشانگای تایبه‌تی و هاوبه‌شی كردۆته‌وه‌،سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری بۆ، ساڵی 1985 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كات له‌ پۆلی پێنجه‌می بنه‌ڕه‌تی بوو له‌ قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره‌، كاتێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوپۆله‌كانی به‌شداری له‌ خولێكی مۆسیقا ده‌كات، به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستای هونه‌رمه‌ند ( زرار محمد مسته‌فا).
یه‌كه‌م چالاكیش كه‌ به‌شداری كردنی له‌ فێستیڤالێكی هونه‌ری بوو له‌ شاری هه‌ولێر له‌ ساڵی 1987 كه‌ تیپی منداڵانی رواندز و تیپی مۆسیقای پاشای گه‌وره‌ له‌ شاری رواندز به‌شداری ئه‌و فێستیڤاڵه‌یان كرد و وه‌ك تیپی منداڵان بووینه‌ جێگای سه‌رسامی وخۆشحاڵی ئاماده‌بوان چونكه‌ له‌ ماوه‌ی ته‌نها دوو ساڵ توانیمان به‌ دوو پارچه‌ مۆسیقا بۆ یه‌كه‌م جار بێینه‌ سه‌ر شانۆ و له‌ به‌رامبه‌ر سه‌دان كه‌س به‌شداری فێستیڤالێكی هونه‌ری بكه‌ین.
ئیدی له‌و ساڵه‌وه‌ تا ساڵی 1994 تیپه‌كه‌مان له‌ كار و چالاكی به‌رده‌وام بوو ، به‌شداری چه‌ندین چالاكی هونه‌ریمان كرد له‌ فێستیڤاڵ و بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان له‌‌ شاره‌كانی ( رواندز ، سۆران ، هه‌ڵه‌بجه‌ ، هه‌ولێر ، قه‌ڵادزه‌ ، پێنجوین ، چۆمان)
سه‌باره‌ت به‌ كاری فۆتۆگرافی،  هونه‌رمه‌ند" سه‌عید ئه‌سعد"خولیا و حه‌ز و خۆشه‌ویستی بۆ سروشت له‌ راده‌ به‌ده‌ر بوو ، بۆیه‌ رۆژانه‌ به‌  نێو سروشتی شار و گونده‌كانی ده‌ور و به‌ر و وێنه‌ی سروشتی ئه‌رشیف ده‌كرد تا په‌یدا بونی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ ده‌رفه‌تێكی باش بوو تا جوانیه‌كان بخاته‌ ڕوو.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.