وا بڕیارە لە كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی پەرلەمانی عێراق، دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی عێراق بدرێت .
لەوبارەیەوە ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: بڕیارە رۆژی دووشەممە پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە ئەنجامبدات و تێیدا دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی عێراق بدات، تا ئەو كاتیش كارەكانی لیژنەی دارایی لەبارەی پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی تەواو دەبن و ئامادە دەبێت بۆ دەنگدان.
هەروەها سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتی: ھێشتا لە لیژنەی دارایی دەنگ لەسەر پشكی ھەرێمی كوردستان نەدراوە و بڕیارە لە كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە یەكلایی بكرێتەوە و دەنگی لەسەر بدرێت.
وادەی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بوودجەی عێراق ئاشكرا كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.