Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:30

بەهۆی داڕمانی توونی باوە عەمرە لە دەربەندیخان دوو کەس گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ سێ کەس لە کاتی چوونیان بۆ توونی باوە عەمرە لە سنووری قەزای دەربەندیخان بەهۆی داڕمانی بەشێکی توونی باوە عەمرە دوو لە کەسەکان گیانیان لەدەست و ئەوەی دیکەشیان بریندارە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 20ـی 05ـی 2023 لە کاتی چوونی سێ کەس بۆ توونی باوە عەمرە لە سنووری قەزای دەربەندیخان بەهۆی داڕمانی توونی باوە دووانیان گیانی لەدەست داوە، لەمبارەیەوە محەمەد ساڵح پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: بەهۆی باران و ئاوی ناوتوونی باوە و بەشێک لە توونی باوە داڕماوە، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و سێیەمیش بریندارە.

ڕاشیگەیاند: ئەو سێ هاووڵاتییە پێکەوە بەمەبەستی گەشتکردن و چوونەتە ناو تونی بابا عەمرە، پاشان دووچاری ئەم ڕووداوە هاتوون، ئێستا تەرمەکانیان لەلایەن تیمی فریاگوزاری دەربەندیخانەوە دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی قەزاکە.

ئاماژەی بەوەش دا کە بەهۆی ئەوەی لەو شوێنە هێڵی پەیوەندیکردن بەردەست نییە، تیمەکانی بەرگری شارستانی دەربەندیخان نزیکی کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بە ڕووداوەکەیان زانیوە و چوونەتە شوێنەکە.

پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ناسنامەی ئەو کەسانەشی ئاشکرا کردووە، شەبەنگ کە خەڵکی دەربەندیخانە و بینەر خەڵکی شارەزوورە گیانیان لەدەست داوە، تەمەنی هەر سێ گەنجەکە لەنێوان 20 تاوەکو 25 ساڵ بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.