Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 10:11

بزانە زۆرترین ڕێژەی بارانبارینی ئەمڕۆ لە کوێ بووە

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بارانبارینی ئەمڕۆی بەشێک لە ناوچەکانی خستووەتەڕوو، بەپێی بڵاوکراوەکەی کەشناسی زۆرترین ڕێژەی باران لە سلێمانی و کەمترین ڕێژەی باران لە هەولێر باریوە.

ئەمڕۆ شەممە 20ـی 05ـی 2023 کەشی ئاسمانی هەرێمی کوردستان باراناوی بوو، هەورەبرووسکەشی لەگەڵدابوو، هەندێجار بارانبارینی بەلێزمەش باری.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەممە ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە هەندێ ناوچەدا و هەورەبرووسکەشی لەگەڵدایە، لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەری بارانبارین کەمتر دەبێت لە هەندێ ناوچە بەشێوەی نمەباران دەبارێت.

هاوکات کەشناسی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستانی خستووەتەڕوو:-

هەولێر  0.3 ملم

سلێمانی  17.6 ملم

دهۆک  6 ملم

هەڵەبجە  8.8 ملم

کەرکووک  0.5 ملم

سۆران  4 ملم

پیرمام  2 ملم

شەمامک  0.2  ملم

چەمچەماڵ  7.8 ملم

زاخۆ  3.5 ملم

دوزخورماتوو 3 ملم

ئاکرێ  7.2 ملم

ئامێدی  7.4 ملم

بامەڕنی  10 ملم

بارزان  15 ملم

بازیان  8.4 ملم

دەربەندیخان  2.6 ملم

دووکان  2.8 ملم

حاجی ئۆمەران  7.4 ملم

هەڵشۆ  8.2 ملم

کەلار  5.6 ملم

کانی ماسی  7 ملم

خەبات  5.6 ملم

مانگێش  3.8 ملم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.