له شاری سنه له كوردستانی ئێران 10 هاووڵاتی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیركران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: رۆژی شه‌ممه10ی5ی2023، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه له‌ماوه‌كانی رابردوو له شاری سنه به‌شداری خۆپیشاندانیان كردبوو به‌هۆیه‌وه 10 كه‌س ده‌ستگیركراون، كه‌ناسنامه‌ی هه‌ندێكیان دیارن كه بریتین له : بەهیە کەریمی، دلێر کەریمی، نەسرین کەریمی، زەینەب کەریمی، سەیوان کەریمی، کیان پیشکاری، گوڵاڵە پیشکاری و مەهناز محەممەدی.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، لە کاتی دەستگیركرانی ئەم هاووڵاتییانە کە بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی ئەندامانیان، بنەماڵەکانیان لە پێش ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کۆببوونەوە، هێزەکانی ئیتلاعات و هێزی ئینتزامی بە لێدان و کوتان و بێ ڕێزی هەڵسوکەوتیان لەگەڵیان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.