هیام یاسیری، وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق دووپاتی كردەوە كە لە رەشنووسی بودجەدا سەپاندنی باج لەسەر كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت نەبووە.
لەبەیاننامەیەكدا وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق دووپاتیكردەوە، ئەو بودجەیەی حكومەت ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی كردووە،هیچ دەقێكی تێدا نەبووە كە داوا بكات باج بخرێتەوە سەر كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت.
یاسری جەختیشیكردەوە لەسەر ئەوەی كە حكومەت پابەندە بە بڕیارەكەی پێشتری كە سەپاندنی باجی لەسەر كارتی موبایل هەڵگرت .
باج دەخرێتەوە سەر كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.