Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 10:44

كەشناسی: لە هەندێك ناوچەدا باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ یەك شەممە      21– 5 - 2023  
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ كات و ناوچە هەوری تەواو  دەبێت , سەبارەت بە پێشبینی باران ئەم ناسەقامگیریەی ڕووی لە ناوچەكەمان كردووە بەردەوامی دەبێت , لە ناوچە شاخاوییەكان و شاخاوییە بەرزە سنووریەكان  هەندێ كات ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ باران بارین بەشێوە تاوە باران و نمە باران .سەبارەت بە سەنتەری پارێزگاكان بەم شێوەیە دەبێت:
سەنتەری پارێزگای هەولێر ئەگەری كەمێك نمە بارانی پچرپچر و لە ناوچەی جیا جیا هەیە , سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆك لە پاش نیوەڕۆ لە هەندێ ناوچەی باران دەبارێت , پارێزگای هەڵەبجە لەسەر هەندێ ناوچە شاخاوییەكانی نمە باران دەبێت , پارێزگای كەركووك ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت .
پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوەبە (1-2)پلە  بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ  . 
خێرایی با / مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات  دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8  – 9 ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە   22– 5 - 2023  
كەش/  ئاسمان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت  , لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت  بە گشتی . 
پلەكانی گەرما/ بەرزدەبێتەوە بە (1-3) پلەی سیلیزی بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
خێرایی با /  مامناوەند دەبێت (10-20 ) كم/ك . 
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8  – 9 ) كم  دەبێت .  
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  33 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 26 پلەی سیلیزی
دهۆك      :25پلەی سیلیزی
كەركوك   : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 30پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  31 پلەی سیلیزی
سۆران :  28 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  36 پلەی سیلیزی
هەروەها بەشی پێشبیینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە ماوەی ئەم هەفتەیە تایبەت بە بوونی هەور لەسەر ناوچەكەمان ماوەی دروست بوونی هەور بە درێژایی ئەم هەفتەیە لە ئاسمانی ناوچەكەمان دەبێت ,و ئاستی هەور و بەرزی هەور لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر دەگۆڕێت و ئەگەری پروشكە بارانیش لەسەر ناوچە شاخاوییەكان دەبێت .
سەبارەت بە پلەكانی گەرما-ش لە ماوەی ئەم هەفتەیە بەرزبوونەوە بە خۆیەوە دەبینێت ،بەڵام ئەم بەرزبوونەوە لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی تر جیاواز دەبێت  واتە مەرج نیە تەواوی ناوچەكە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بە خۆیەوە ببینێت  .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.