وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، تەواوی شاری بەخموت -یان لە ئۆكراینا كۆنترۆڵ كردووە.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بە پێشهاتەكانی ئەم دواییەی بەخموت لە ناوچەی دۆنێتسك كردووە كە بووەتە گۆڕەپانی پێكدادانەكانی نێوان یەكە سەربازییەكانی رووسیا و سوپای ئۆكراینا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: لە ئەنجامی هێرشی مەفرەزەكانی ڤاگنەر بە پشتیوانی فڕۆكە جەنگییەكان و یەكەكانی تۆپهاوێژدا، تواندرا رزگاركردنی شاری ئارتیۆمۆڤسك (بەخموت) تەواو ببێت.
دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەمنی ڤاگنەر، یەڤگێنی پریگۆجین لای خۆیەوە رایگەیاندبوو كە باخموت بەتەواوی كۆنترۆڵ كراوە.
هەروەها سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین پیرۆزبایی لە چەكدارە بەكرێگیراوەكانی كۆمپانیای ئەمنیی گرووپی ڤاگنەری رووسی و سەربازانی هێزە چەكدارەكانی رووسیا كرد بۆ گرتنەوەی شاری بەخموت رۆژهەڵاتی ئوكراینا.
هاوكات سوپای ئۆكرانیا ئیدیعاكانی گرووپی سەربازی تایبەتی "ڤاگنەر"ی ڕووسیی ڕەتكردەوە كە بەتەواوی كۆنترۆڵی شاری بەخموت-ی لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە كردبێت و رایگەیاند: هێشتا لە هەندێك ناوچەدا شەڕ بەردەوامە .
وەزارەتی بەرگری رووسیا كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی شاری بەخموت -ی ئۆكڕاینای راگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.