Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:47

سەگە بێلانەکانی هەولێر لە شەڵتەرێکدا کۆ دەکرێنەوە و خزمەت دەکرێن

کوردستان TV
100%


لەپێناو کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سەگی کوچە و کۆڵانەکانی هەولێر، شەڵتەرێک بۆ کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان دروست دەکرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتەرنەریی هەولێرەوە خزمەتگوزارییان بۆ دابین دەکرێت".

ڕەوەز سدیق، سەرپەرشتیاری دروستکردنی شەڵتەرى سەگە بێلانەکان، بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری قسەی کردووە و دەڵێت: "ئامانج لە دروستکردنی ئەم شەڵتەرە، کۆکردنەوەى سەگە بێلانەکانی شەقامەکانی شارى هەولێرە".

گوژمەی دروستکردنی شەڵتەرەکە، 455 ملیۆن دینارە و ڕووبەرەکەشی 49 هەزار مەتر دووجایە، کە دەکاتە 20 دۆنم زەوی و لەلایەن پارێزگاى هەولێرەوە جێبەجێ دەکرێت.

لەبارەی گرنگیی پڕۆژەکەوە، سەرپەرشتیاری دروستکردنی شەڵتەرى سەگی بێلانە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت: "مەترسیی گازگرتن و پەلاماردان لەسەر هاووڵاتییان کەم دەکاتەوە و ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی هێرشی سەگ بۆ سەر هاووڵاتییان دەگرێت".

خزمەتگوزارییەکانی ئەم شەڵتەرە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتەرنەریی هەولێرەوە بۆ سەگە بێلانەکان دابین دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.