ئەمرۆ 21ی مارس بە ڕۆژی جیهانی چا دادەنرێت و ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبەر سوودە تەندروستییەکانی چێ بڕیاری دا کە ڕۆژێک تەرخان بکات بۆ رۆژی جیهانی چا.
ئامانج لەو یادكردنەوەیە و ئاهەنگگێرانە راكێشانی سەرنجی تاك و حكومەتەكانە لە كاریگەری بازرگانی چای لەسەر كرێكار و جوتیاران و بەستنەوەی بە داواكاری پێشكەشكردنی پشتیوانی بۆ نرخەكەی و بازرگانییەكی دادپەروەرانە بۆی .
یەكەم ئاهەنگی یادكردنەوەی رۆژی جیهانی چا لەساڵی 2005لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان بوو، دواتر لە 2006و 2008لە سریلانكا بەو بۆنەیەوە ئاهەنگ ساز كران .
رەچەڵەكی چا لەبنەڕەتدا بۆ گیایەكی وڵاتی چین دەگەڕێتەوە، كە درەختی چا ناونراوە، بریتییە لە گیایەكی هەمیشە سەوز، كە سەر بە خێزانی رووەكی كامیلیایە .
چا چەندین جۆری هەیە، وەك چای رەش ، چای سوور ، چای سەوز ، چای سپی ، چای چینی، بەگشتی چا بەگەرمی دەخورێتەوە، بەڵام هەندێك كەس هەیە پێیباشترە بە ساردی بیخواتەوە .
چا خواردنەوە کلتورێکی بەربڵاوە لە جیهاندا وچا بە یەکێک لە دێرینترین خواردنەوەکان هەژمار دەکریت کە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا و لە سەردەمانی کۆنەوە لە زووربەی ووڵاتاندا بڵاوبۆتەوە.
چا سەرەڕای ئەوەی بۆن و تامێکی خۆشی هەیە، و ووزە و یارامی بە مێشک و دەرونی مرۆڤ دەبەخشێت، چەندین سوودی تەندروستیشی هەیە وهكو :
1. چا دژەئۆکسانی تێدایە ، بەتایبەتی چای سەوز. کە دەبێتە هۆی بە تەندروستی و گەنجی مانەوەی جەستە.
2. چا خواردنەوە یاریدەی هاوسەنگ ڕاگرتنی کێشی جەستە دەدات ، و کێشی زیادە ی لەش دادەبەزێنێت.
3. دەکرێت چا ببێتە هۆکاری بەهێز بوون و تەندروست بوونی ئێسکەکانی جەستە.
4. چا دەبێتە هۆکار بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە.
5. چا بۆ تەندروستی کۆئەندامی هەرس باشە و یاردەی باشتر هەرسبوونی خۆراکەکان دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.