ئەمڕۆ یه‌ك شەممە 2023.5.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانی پارێزگا پێشوازی لە شاندی شاری ناشفیل بەسەرۆکایەی جۆن کوپەر، مایەری شاری ناشفیل و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەکە و بۆرد و سەرۆکی بۆردی دەستەخوشکی شاری ناشفیل کرد.
لە كۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ش، پارێزگارى هەولێر، به‌خێر هێنانی گه‌رمی شاندی باڵای شاری ناشفیلی كرد‌و خۆشحاڵی ده‌ڕبڕی كه جارێكی تر چاوی پێكه‌وتنه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ردانی بۆ ناشفێل دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا سازدان و باسیان له نه‌خشه رێگه‌ی پڵانی ئاینده كرد بۆ پرۆسه‌ی به ده‌سته خوشك ناساندنی هه‌ولێر و ناشفێل...
ئه‌ندامانی بۆرده‌كه هه‌ر یه‌ك له راست خۆیه‌وه وێرای خۆ ناساندن" هاوكات سه‌رسامی و خۆشحاڵیان ده‌ڕبڕی كه ئێستا بانگهێشتی شارێكی دێرین و مێژویی وه‌ك شاری هه‌ولێر كراون و كاركردنیان له پرۆسه‌ی به ده‌سته خوشك كردنی هه‌ردوو شاریش به سه‌رشانازیه‌كی گه‌وره شرۆڤه‌كرد.
له‌به‌رامبه‌ردا ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، جه‌ختی كرده‌وه كه رووی خۆشحاڵی ئه‌وان زیاتر له‌و گۆشه نیگایه به‌رجه‌سته ده‌بێت" كه شاری ناشفێل به كوردستانی بچوككراوه ناسراوه" له‌و روانگه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له ره‌وه‌ندی كوردی روویان له‌و شاره كردووه‌و كلتووری كوردیان له‌گه‌ل كلتووری ئه‌مریكی تێكه‌ل كردووه" هاوكات مایه‌ی شانازیه كه ره‌وه‌ندی كوردی" به‌به‌راورد له‌گه‌ل جالیه‌كانی دیكه‌ی جیهان له شاری ناشفێل به هاوڵاتی نمونه‌یی وه‌سف ده‌كرێن و بوونه‌ته مایه‌ی ره‌زامه‌ندیی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی.
پارێزگارى هەولێر، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و راستییه كرده‌وه كه كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌مان بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی ده‌سته‌خوشك بوونی هه‌ردوو شاری هه‌ولێرو ناشفێله" كه ئه‌وه‌ش وێنه‌یه‌كی دانسقه‌یه له چاو هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ناوچه‌كه به‌گشتی.
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، هیوای خواست شانده‌كه‌ی ناشفێل سوود له ئه‌جیندای سه‌ردانه‌كه‌یان وه‌ربگرن و چێژ له‌م شاره دێرینه وه‌ربگرن كه ته‌مه‌نی هه‌زاران ساڵه و خودان دێرینترین شوێنه‌واره له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهان" خاوه‌نی قه‌ڵات و مناره‌و ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌رو خاوه‌نی فره كلتووری و شوێنگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی كه ترسی تیرۆرستان و نه‌بوونی دیموكراسی روویان له كه‌شی ئازادی هه‌رێمی كوردستان و شاری هه‌ولێر كردووه.
پارێزگارى هەولێر، جه‌ختی له‌سه‌ر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و به‌تایبه‌ت له سێكته‌ره‌كانی په‌روه‌رد، ته‌ندروستیی، کلتوور، هونه‌ر و وه‌رزشی کردەوە و هەروەها باسی لە پتەوکردنى پەیوەندى زانستى و ئەکادیمیەکان لەنێوان هه‌ولێرو ناشفێل کرده‌وه.
پارێزگارى هەولێر، سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كرد كه هۆكاربوونه له‌وه‌ی بیرۆكه‌ی ده‌سته خوشكی نێوان هه‌ولێرو ناشفێل بگاته ئه‌و ئاسته‌ی ئێستا پێ گه‌یشتووه.
شاندی میوان خۆشحاڵیان بەسەردانەکەیان بۆ باره‌گای پارێزگای هەولێر دووپاتكرده‌وه و سوپاسی پارێزگاری هەولێریان کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لێیان کراو دواتر دیاریان له‌گه‌ل پارێزگاری هه‌ولێر ئاڵوگۆر كرد.
جێگەی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ساڵی پار بەسەرۆکایەتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، شاندێکی باڵای هەولێری پایتەخت سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شاری ناشفیلیان کرد و چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجامدا لە بارەی دەستەخوشکی شاری هەولێر و ناشفیل و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و دۆزینەوەى دەرفەتى کار بۆ کۆمپانیاکانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و سوود وه‌رگرتن لە ئه‌زموونی ئه‌م وڵاته بۆ زیاتر پێشكه‌وتنی هه‌ولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان.
هه‌ولێر یه‌كه‌م شار ده‌بێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باكوری ئه‌فریقیا كه رێكه‌وتنی ده‌سته‌خۆشكی له‌گه‌ل ناشفێل واژۆ بكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.