Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:41

شەڕەتەقە لەنێوان دوو گرووپی حەشدی شەعبی لە نزیك فڕۆكەخانەی كەركوك دروستبوو

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی ئەمنی فەرمی بەشەفەق نیوزی ڕاگەیاند: هێزێكی چەكداری لە حەشدەوە، بە فەرمانی حاجی ئەبو حوسام سەهلانی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕۆژهەڵاتی دیجلە داوای لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی میحوەری باكوور كردووە، یەكێك لە باڵەخانەكانی ڕادەستبكاتەوە، لەبەرامبەریشدا حاجی ئەبو رەزا نەجار، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی میحوەری باكوور ،ڕەتیكردۆتەوە شوێنەكە چۆڵ بكات .
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكرد، سەهلانی هێزێكی سەربازی ناردووەتە سەر ئۆپەراسیۆنەكانی میحوەری باكوور و داوایان لێكردوون، باڵەخانەكەیان چۆڵ بكەن و فڕۆكەخانەكە بەجێبهێڵن،بەڵام ئەوان داواكەیان رەتكردۆتەوە.
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە،دواتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی میحوەری باكوور هێزێكی سەربازی بەرەو شوێنەكە رەوانەكردووە ، بەڵام لەلایەن ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەوە رێگریان لێكراوەو لە ئەنجامدا شەڕەتەقە لەنێوان هەردوولادا دروست بووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.