پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یاندراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتییدا هاتوووه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م21ی5ی2023 كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی له پیرمام ئه‌نجامدرا.
راشگه‌یاندراوه" له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا و ژماره‌یه‌ك پرسی په‌یوه‌ندیدار به بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا ته‌وه‌ری گفتوگۆكان بوون و لێكتێگه‌یشتنی ئه‌رێنی بۆ زۆر له‌پرسه‌كان هه‌بوون.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له كۆتاییدا رایده‌گه‌یه‌نن: هه‌ندێ بابه‌تی دیكه كه پێویستیان به گفتوگۆی زیاتر هه‌بوو له كۆبوونه‌وه‌كانی ئاینده بریاری پێویستی لێده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.