لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك و بە تۆمەتی دزیكردن دوو تۆمەتبار لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دەستگیركران .
ئهمڕۆ یهكشهم21ی5ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دەستگیربكرێن".
پۆلیس ئاماژه بهوهشدهكات"لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران، ( ف، ك، ح) لەدایكبووی 1973 و (ن، أ، ش) لەدایكبووی 2003 دانیشتوی شاری كەركوك بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و چەند سكاڵایەكی یاساییان لەسەر تۆماركراوە" .
بەتۆمەتی دزیكردن دوو تۆمەتبار دەستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.