Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:34

بڕێكی زۆری ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ناوبران

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌لایه‌ن لیژنه‌ی چاودێری ده‌رمانخانه‌كان له‌ شارۆچه‌كی كفری بڕێكی زۆری ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا و له‌ناوبران.

قایمقامییه‌تی شارۆچكه‌ی كفری بڵاوی كرده‌وه‌: لیژنەی چاودێری دەرمانخانەکانی قەزای کفری، لەژێر چاودێری قایمقامی قەزای کفری، ئەمڕۆ یه‌كشه‌م هەستا بە لەناوبردنی بڕێک دەرمانی پزیشکی ماوەبەسەرچوو.

بڵاویشی كرده‌وه‌: به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ بەشێک لەو دەرمانە لەلایەن خودی دەرمانخانەکانەوە رادەستی لیژنه‌كه‌ کراون بەمەبەستی لەناوبردنیان.

قایمقامییه‌تی شارۆچكه‌ی كفری جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ چاودێرییەکانیان بەردەوام دەبن لەپێناو رێگری لە فرۆشتی دەرمان و پێداویستی پزیشکی ماوەبەسەرچوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.