ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له شاری ڕانییه سه‌نته‌رێكی ددان به‌هۆی پیس و پۆخڵی و بوونی چه‌ندان سه‌رپێچی تر داخرا.
قایمقامییه‌ت بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م لیژنه‌كانی قائیمقامییه‌ت بە هاوبەشی و ئەندامێتی نوێنەری سەندیکای ددانسازان/ لقی ڕاپەرین سەردانی (سەنتەری ددانی ئەمیر)یان کرد لە شاری ڕانیە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ مەرجی تەندروستی و سەندیکای ددان سازانی کوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سه‌نته‌ره‌كه بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەکان و چه‌ندین سه‌رپێچی داخرا كه بریتی بوون له:-
نەبوونی مۆڵەتی سەندیکای پزیشکی ددان سازان
بوونی موادی ئێکسپایەر
بەکارهێنانی ئامێری تاقم دروستکردن بە نایاسایی
نەبوونی تابلۆی کارکردن
بوونی علاجی ستیکەری ئێرانی
بایەخنەدان بە پاک و خاوێنی
نەبوونی بڕوانامەی تایبەتمەند
قایمقامییه‌تی ڕانییه جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌مه دووه‌مجاره سه‌نته‌ره‌كه داده‌خرێت و به‌مه‌ش ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەری دەگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.