جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌كی پڕۆژه‌یاسای بودجه داوه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش به‌شێك له‌و ماددانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌نگیان له‌سه‌ر دراوه په‌یوه‌ستن به پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ یه‌كلاكردنه‌وه و ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵانی 2023، 2024 و 2025 درێژه‌ی هه‌یه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌میش ژماره‌یه‌ك ماددەی گرنگی ناو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵی یه‌كلا كرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (كوردستان تیڤی) كه‌وتووه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی دارایی ده‌نگ له‌سه‌ر مادده‌ی 12ی پڕۆژه‌یاسای بودجه دراوه كه تایبه‌ته به پشكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕگه‌یه‌ش لادرا كه تێیدا ئاماژه به‌وه‌دراوه پشكی هه‌رێمی كوردستان نابێت له كۆی گشتی ڕێژه‌ی 12.67% زیاتر بێت.
سه‌باره‌ت به په‌سندكردنی ئه‌م مادده‌یه، ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئه‌م مادده‌یه لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە گەیشتە لیژنەی دارایی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌كه دەنگی لەسەردرا و هەمواری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ماددەی 12ی پڕۆژەیاسای بوودجە لە بەرژەوەندی هەرێم وەک خۆی پەسەند کرا، هه‌روه‌ها دەستەواژە ناپەسەندەکەش لادرا.
له‌باره‌ی مادده‌كانی 13 و 14ی پڕۆژه‌یاسای بودجه، ئاماژه‌ی به‌وه دا، لە بڕگەی دووەمی ماددەی 13 و بڕگەی دووەمی ماددەی 14 بڕیاردراوه خه‌رجی و داهاتی هەرێم لە چوارچێوه‌ی حساباتی دەوڵەتی عێراقی هه‌ژمار بکرێت و داهاتی نەوتیی هەرێمیش تۆماری دەفتەریی ئەکرێت لە وەزارەتی دارایی وەک داهاتی دەوڵەتی عێراقی، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه لە ساڵانی پێشوو خەرجییە فیعلییەکانی هەرێم لە چوارچێوه‌ی کۆی خه‌رجی فیعلی عێراق کە تا 2022 اعتماد نەدەکرا.
بڕیاره هه‌ر ئه‌مشه‌و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاسای بودجه به‌تایبه‌تیش ئه‌و خاڵانه‌ی په‌یوه‌ستن به پشكی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت و چه‌ند خاڵێكی تریش په‌سند بكرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێ له چه‌ند رۆژی داهاتوودا لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ته‌واوی كاره‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی ته‌واو بكات و ڕاده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكاته‌وه، هه‌روه‌ها له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوی پڕۆژه‌یاساكه بدرێت.
له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق كه بۆ سێ ساڵی داهاتووه، پشكی هه‌رێمی كوردستان به زیاتر له 16 ترلیۆن دینار دیاری كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.