Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 10:28

ئه‌مشه‌و دوو بنه‌ماڵه‌ به‌ دار و به‌رد كه‌وتوونه‌ته‌ گیانی یه‌كتر.. 8 كه‌س بریندارن‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا له‌ شاری كه‌ركووك شه‌ڕ له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ دروست بووه‌ و به‌ دار و به‌رد كه‌وتوونه‌ته‌ گیانی یه‌كتر، له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌ش 8 كه‌س بریندار بوون.

ڕووداوه‌كه‌ ئه‌مشه‌و له‌ گه‌ڕه‌كی (عه‌مه‌ل شه‌عبی) له‌ شاری كه‌ركووك له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی دوو دراوسێ دروستبووه‌، هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه‌ش له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن.

له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بنكه‌ی پۆلیسی عه‌رفه‌ره‌ به‌ (كوردستان تیڤی) گوت: هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه‌ دراوسێن و هه‌روه‌ها خزم و كه‌سوكاری یه‌كترن، به‌ دار و به‌رد و ئاسن كه‌وتوونه‌ته‌ گیانی یه‌كتر.

گوتیشی: له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌ 8 كه‌س له‌ كه‌سوكاری هه‌ردوولا بریندار بوون، ئه‌وانه‌شی بریندار بوون زۆربه‌یان گه‌نج و لاون، ته‌نیا یه‌كێكیان نه‌بێت به‌ناوی عه‌لی حوسێن كه‌ ته‌مه‌نی 53 ساڵه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ بنكه‌ی پۆلیسی عه‌رفه‌ره‌ ئاماژه‌شی دا كه‌ هێزه‌كانیان گه‌شتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و كه‌وتوونه‌ته‌ نێوبژی و شه‌ڕه‌كه‌یان دامركاندۆته‌وه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری.

كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.