شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق دەستگیرکردنی دوو ئەندامی تۆڕەکانی بە قاچاخبردنی نەوتی ڕاگەیاند کە لەناو کێڵگەیەکدا لە بەغدای پایتەخت نەوتیان لە بیرێکی نەوت دەرهێنابوو.
لە ڕاگەیەنراوێک شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند: دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق پشتبەست بە زانیاری هەواڵگری و چاودێریکردنی تەکنیکی ورد و بە هەماهەنگی لەگەڵ و مەفرەزەکانی نەوت و دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و پشکنین توانی بیرێکی نەوت بدۆزێتەوە لەناو کێڵگەیەکدا لە ناوچەی ئەلفەحامە لە بەغدا کە تۆڕێک لە ڕێگەی بۆرییەوە نەوتیان لەبیرەکە دەرهێنابوو و قاچاخچییەتیان پێوەکردبوو.
لە ڕاگەیەنراوەکە باس لەوەش کراوەکە لە هەمان شوێن توانرا دوو ئەندامی تۆڕەکانی قاچاخچییەتی نەوت دەستگیر بکرێن، کە هەڵسابوون بە دەرهێنانی نەوت و قاچاخییەتی پێکردنی.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق جەختی کردۆتەوە کە ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر بە تۆمەتباران گیراوەتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.