Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:44

ئه‌وانه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپه‌ڕینی منداڵان كه‌مته‌رخه‌م بوون سزا ده‌درێن

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر بڕیاری دا لیژنەیەک پێک بهێنێ بۆ سزادانی هەموو ئەوانەی لە نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی منداڵان کەموکوڕی لەکارەکانیاندا هەیە.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دوای گەیشتنی چەندین سكاڵای هاووڵاتییان لە بارەی كەموكوڕیی نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی منداڵان، لە ناكاو و بەبێ ئاگاداری پشوەختە سەردانی نەخۆشخانەکەی کرد.

لە سەردانەكەیدا پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە گوێی لە هاووڵاتییان و گلەیی و کێشەکانیان گرت و لە كێشە و کەمکوڕییەکانی نەخۆشخانەکەی کۆڵییەوە.

ئومێد خۆشناو هه‌روه‌ها لیژنەیەكی پێكهێنا بۆ چارەسەرکردنی كەموكوڕییەكانی نەخۆشخانەکە و سزادانی هەموو ئەوانەی كەمتەرخەمی لە کارەکانیاندا هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.