Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:43

بڕیاری بەقەزاکردنی قوشتەپە دەرکرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی، دوای بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەقەزاکردنی قوشتەپەی لە سنووری پارێزگای هەولێر دەرکرد.

لە نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە لە 21ـی 05ـی 2023 دەرچووە بە واژووی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بڕیاری بەقەزاکردنی قوشتەپە دەرکراوە و تێیدا هاتووە، بە فەرمانی  هەرێمی و فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان/ سەرۆک وەزیران سەبارەت بە هێنانەکایەی قەزای قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیارماندا بە هێنانەکایەی قەزای قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر بە هەمان سنووری ئێستای ناحیەی (قوشتەپە).

لە نووسراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە نووسراوەکە لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی 10ـی 05ـی 2023ـەوە کاری پێدەکرێت.

لە ساڵی 1959 قوشتەپە كرایە ناحیە و دووری ناحیەی قوشتەپە لە سەنتەری شاری هەولێر نزیكەی 19 کیلۆمەتر دەبێت، بە هۆی بەرفراوانی قوشتەپە ژمارەیەکی زۆری گوند لە سنووری قوشتەپەیە کە ژمارەیان 58 گوندە و بەسەر 55 كەرتدا دابەشبووە.

 

دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هێنانەکایەی قەزای قوشتەپە:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.