پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 58 پەرلەمانتار کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان کارا کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی 05ـی 2023 پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کۆبووەوە، لەبارەی کۆبوونەوەکە پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی 58 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کارا کرایەوە و ئەندامانی کۆمسیۆن دەنگیان پێدرا.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە دوێنێ یەکشەممە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری زیادکردنی بڕگەی کاراکردنەوەی ئەنجوومەنی کۆمسیاران و دەنگدان لەسەر پاڵێوراوان بۆ ئەندامییەتی ئەنجوومەنی کۆمسیاران دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.