Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:04

ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستان هەواڵی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پشتڕاست کردەوە

کوردستان TV
100%

ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستان هەواڵی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان بە دەنگی 58 پەرلەمانتار پشتڕاست کردەوە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22ـی 05ـی 2023 به ‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، مونا نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (4)ـی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، به‌ڕێوه‌چوو.

ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستان وردەکاریی دانیشتنەکەی خستەڕوو و ڕایگەیاند: سه‌ره‌تا د. ڕێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ناوى خودا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه‌ و بڕیارى دواخستنی دانیشتنه‌كه‌ی بۆ كاتێكی تر دواخست.

ڕاشیگەیاند: پاشان د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ به ‌خستنه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ به‌رده‌وامیی به‌ دانیشتنه‌كه‌دا و هه‌ر به‌ده‌نگدانیش ئالوگۆڕی له‌ ڕیزبه‌ندیی خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه‌ كرا و به‌مجۆره‌ به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، د. هێمن هه‌ورامی، كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و به‌ ده‌نگی (58) په‌رله‌مانتار په‌سند كرا.

ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە "پاشان ناوی هه‌ریه‌ک له‌ به‌ڕێزان (عه‌لی ساڵح مه‌حموود وكامه‌ران نه‌شئه‌ت به‌كر)ـى وه‌ک دوو پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و به‌ ده‌نگی (58) په‌رله‌مانتار په‌سند كران و به‌مجۆره‌ كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه‌ هێنا."

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.