Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:44

ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە: گواستنەوەی سووتەمەنی بۆ هەندێ لە وێستگەکان کەم دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە چاکسازیی لە کێڵگەی کۆرمۆر دەکرێت، بۆیە گواستنەوەی سووتەمەنی بۆ هەندێ لە وێستگەکان کەم دەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی 05ـی 2023 وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کۆمپانیای داناگاز بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دەست بە پڕۆسەی چاکسازیی ساڵانە لە کێڵگەی کۆرمۆر دەکات و بەهۆیەوە گواستنەوەی سوتەمەنی بە هەندێ لە وێستگەکان کەم دەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەنراوەکەدا جەختی کردۆتەوە کە "بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی کەمترین کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا هەبێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.