Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:43

سه‌رۆكی حكوومه‌ت: بڕیارمان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی نوێ له‌ ئاكرێ دا

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئاكرێ، ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ بڕیاریان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی نوێ له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ دا.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند "خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە ئاکرێم، ئەو ناوچەیەی ڕۆڵێکی کارای هەبوو لە پاراستنی شەرعییەتی کوردستان و شەڕی دژ بە تیرۆر".

ڕاشیگه‌یاند "لە نزیکەوە گوێم لە خواست و داواکارییەکانی خەڵکی دەڤەرەکە گرت".

مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "سەرەڕای قەیرانە ئابوورییەکانی چوار ساڵی ڕابردوو، توانیومانە چەندین پڕۆژەی گەورە لە ئاکرێ و بەردەڕەش جێبەجێ بکەین".

سه‌رۆكی حكوومه‌ت جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ "ئەمڕۆش بڕیارمان لەسەر جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی نوێ دا".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.