Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:35

له‌ كه‌لار كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ خۆی هه‌ڵواسی

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م كچێكی دانیشتووی شارۆچكه‌ی كه‌لار كه‌ ته‌مه‌نی ته‌نیا 15 ساڵانه‌، خۆی هه‌ڵواسی و گیانی له‌ده‌ست دا، كه‌سوكاره‌كه‌شی ده‌ڵێن هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوو.

عه‌قید عه‌لی جه‌مال له‌ ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان گوتی: بەیانی ئەمڕۆ دووشەم تەرمی کچێک بەناوی (م. ا. س) لەدایکبووی 2008 هێنرایە پزیشکی دادوەری شارۆچكه‌ی کەلار کە بەهۆی خنکان بە پەت گیانی لەدەستدابوو.

گوتیشی: بە وتەی کەسوکاره‌كه‌ی كچه‌كه‌ هیچ کێشەیەکی دیاریکراوی نەبووە و ناشزانن بە چ هۆکارێک لە ماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

عه‌قید عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بە مەبەستی توێکاری، تەرمی كچه‌كه‌ ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شارۆچكه‌ی کەلار کراوە و لەسەر فەرمانی دادوەر پۆلیس لەسەر هۆکار و چۆنێتی ڕووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.