Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:07

سینان ئۆغان به‌فه‌رمی چوونه‌ پاڵ ئه‌ردۆغانی ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

به‌ربژێری هاوپه‌یمانی ئاتا به‌فه‌رمی چوونه‌ پاڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی ڕاگه‌یاند و داوای له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نگرانیشی كرد له‌ جه‌وله‌ی دووه‌م هه‌ڵبژاردن بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك كۆماری توركیا، ده‌نگ به‌و به‌ربژێره‌ی هاوپه‌یمانی جمهوور بده‌ن.

سینان ئۆغان به‌ربژێری هاوپه‌یمانی ئاتا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕایگه‌یاند: داوا له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نگرانم ده‌كه‌م له‌ جه‌وله‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری توركیا، ده‌نگ به‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ربژێری هاوپه‌یمانی جمهوور بده‌ن.

له‌ جه‌وله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار كه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو، هیچ كام له‌ كاندیده‌كان نه‌یانتوانی ڕێژه‌ی 50+1 به‌ده‌ستبێنن، بۆیه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ چووه‌ جه‌وله‌ی دووه‌مه‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ رۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو به‌ڕێوه‌ بچێت.

له‌ هه‌ڵبژاردنی جه‌وله‌ی یه‌كه‌مدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ربژێری هاوپه‌یمانی جمهوور رێژه‌ی 49.52%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو، هه‌روه‌ها كه‌مال كلچدارئۆغلو به‌ربژێری هاوپه‌یمانی میلـله‌ت ڕێژه‌ی 44.88%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو، سینان ئۆغانیش رێژه‌ی 5.17%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.