Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:32

مه‌سرور بارزانی به‌رپرسانی ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌شی ڕاسپارد باشترین خزمه‌ت پێشكه‌شی دانیشتووان بكه‌ن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەم سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری ئاکرێی کرد و بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆک، لەگەڵ قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکانی هەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش کۆبووەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە گرنگیی و دەوڵەمەندی دەڤەرەکە لە ڕووی کشتوکاڵی و گەشتوزارییەوە کرد کە دەڤەرێکی ستراتیژییە و هەرسێ پارێزگای دهۆک و هەولێر و مووسڵ بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بڕی زیاتر لە 257 ملیار دینار چەندین پڕۆژەی گرینگ لەم ناوچەیەدا ئەنجامدراون و لە بەرنامەشدایە پڕۆژەی دیکە جێبەجێ بکرێن.

سەرۆکی حکوومەت بەرپرسانی ناوچەکەی ڕاسپارد هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خزمەتی دانیشتووانی سنوورەکە بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.