ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئابووری عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڕیاری دا وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ به‌روبوومی ناوخۆ و جوتیاران، هاورده‌كردنی 9 به‌رهه‌می كشتوكاڵی بۆ ناوخۆی عێراق قه‌ده‌غه بكات.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق و وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ به‌روبوومی ناوخۆ و جوتیاران، بڕیاری دا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی هاورده‌كردنی هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌مه‌كانی (ته‌ماته، په‌تاته، خه‌یار، پیاز، باینجان، كودی، بامییه، شووتی و گندۆره) بۆ ناوخۆی عێراق قه‌ده‌غه بكات.
بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ش، سه‌رجه‌م ده‌روازه و خاڵه سنووری و فڕۆكه‌خانه‌كان ئاگاداركرانه‌وه كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ئه‌م 9 به‌رهه‌مه‌ی كشتوكاڵ بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.