Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 18:55

وەزارەتی کار: خه‌رجیی گیرفان” بۆ ئه‌و منداڵانه‌ تەرخان دەکەين، کە له‌ چاكسازییه‌كانن و کەسوکاریان سه‌ردانیان ناكه‌ن

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و منداڵانه‌ ته‌رخان ده‌كرێت كه‌ له‌ چاكسازییه‌كانن و كه‌س و كاریان سه‌ردانیان ناكه‌ن. 
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه‌" رۆژی دووشه‌م22ی5ی2023، كوێستان محەمەد عەبدوڵڵا، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی چاودێریی نه‌وجه‌وانان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ساڵی 2023ی ئەنجوومەنی چاودێریی نه‌وجه‌وانانی کرد كه‌ بە بەشداریی ئەندامانی ئه‌نجوون و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوە چوو.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌" بەرنامەی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌ خه‌رجكردنی بڕه‌ پاره‌یه‌ك بوو وه‌كوو (خه‌رجی گیرفان) بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ له‌ چاكسازییه‌كانن و کەسوکار و خانه‌واده‌كانیان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانیان ناكه‌ن". 

هه‌روه‌ها راشگه‌یاندراوه‌"بەشێکی دیکەى کۆبوونەوە قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر دانانی میكانیزمێك بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان له‌ كاتی سه‌رهه‌ڵدانیان له‌ناو نه‌وجه‌وانان، به‌تایبه‌ت نه‌خۆشیی پێست و چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ئه‌و نه‌وجه‌وانانه‌ی كه‌ به‌ به‌‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ڕاده‌گیرێن".

وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" له‌ كۆتاییدا بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كار ڕاسپارده‌ و بڕیاری پێویست کۆبوونەوە بڕیارى دا".


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.