بانكی رافیدەین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، قۆناغی تاقیكردنەوەیان تێپەڕاندووە و ئامێری پارەدانی ئەلیكترۆنییان لە وێستگەكانی سووتەمەنی كارا كردووە.
بانكەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند: بەمەبەستی كەمكردنەوەی بەكارهێنانی پارەی نەختینە، ئامێری پارەدانی ئەلیكترۆنی لە وێستگەكانی پڕكردنەوەی سووتەمەنی لە هەردوو دیوی كەرخ و رەسەفا لەبەغدا كارا كردووە.
هەروەها بانكە داوا لەو هاووڵاتیانە دەكات كارتی ماستەركاردیان هەیە،سوودمەند بن لەم خزمەتگوزارییە.
ئامێری پارەدانی ئەلیكترۆنی لە وێستگەكانی سووتەمەنی كارا كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.