بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران .
ئهمڕۆ سێشهم 23ی5ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە دوو تۆمەتبار بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە دەكەن و كڕین و فرۆشتن بە گورچیلەی مرۆڤەوە دەكەن ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرا و بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی ئازادی دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە بازرگانییان بە گورچیلەی مرۆڤەوە كردووەو گورچیلەیەكیان بە 23 ملیۆن دینار فرۆشتووە.
پۆلیس ئاماژه بهوهشدهكات لەئێستادا تۆمەتباران: (س، ب، ع) لەدایكبووی 1986 دانیشتوی شاری هەولێر و (ز، خ، ت) لەدایكبووی 1988 دانیشتوی شاری بەغدا، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.