Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:36

مه‌سرور بارزانی: يه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون له‌ ته‌واوی هه‌رێم بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و كه‌م ده‌رامه‌تان دروست ده‌كه‌ین

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی5ی2023، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی و ئاوەدانكردنەوەی لە هەولێر كردەوە.
لە پێشانگەكەدا 214 كۆمپانیا لە 15 وڵاتی جیاوازەوە تێیدا بەشدارن،  كە لە سەدا 80ـی كۆمپانیاكان بیانین و سەدا  20ـیش كۆمپانیاكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستانن.
زیاتر لە 400 بڕاندی جیھانیی بەشداری لە پێشانگاكەدا دەكەن و بازرگانان دەتوانن لەو ماوەیەدا ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكانیان ئەنجام بدەن.
دوای كردنەوەی پێشانگەكە ،مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەشداری پانێلێكی پێشانگەكەی كردوو رایگەیاند: دەستخۆشی لە رێكخەرانی ئەم پێشانگەیە دەكەم،  پێویستە لە باڵەخانە نوێیەكاندا سیمای شار، رووبەری سەوزایی، كوالێتی و نرخ لەبەرچاو بگیرێن،حكوومەتی هەرێمیش داوای پێداچوونەوەی بە ماستەرپلانی شارەكانی كردووە و دەبێت ستانداری جیهانی بۆ پڕۆژەكان بەكاربێت.
هەروەها سەرۆكی حكوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد: بەرنامەی حكوومەت خزمەتگوزاری و خزمەتكردنی خەڵكە ، یەكەی نیشتەجێ بوون لە تەواوی هەرێمی كوردستان بۆ بنەماڵەی شەهیدان و كەم دەرامەتان دروست دەكەین.
 گوتیشی: بە لیژنە و تیم و نووسینگەی خۆیشمەوە بەدواداچوون بۆ كوالێتی بیناسازی دەكەین،دەبێـت پڕۆژەكان قبوڵكراو ستاندارد بن ، دڵنیایی  سەلامەتی لە پڕۆژەكانی نیشتەجێ بوونیش دەبێت ڕەچاو بكرێت، چاودێری پڕۆژەكانی بیناسازی و نیشتەجێ بوونیش دەكەین.
هەروەها مەسرور بارزانی راشیگەیاند: پەرە بەكەرتی گەشت و گوزاری لە هەرێمی كوردستان دەدەین،سوودمان لەئەزموونی وەبەرهێنان و پێشكەوتوویی وڵاتان وەرگرتووە. 
 نوێدەكرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.